بەروار: 19/01/2026
ئەمڕۆ (١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) مامۆستایان و گروپێک لە خوێندکارانی ئامادیی کفری، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لە دیداریان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، باسیان لە پرۆژەیەکی تایبەت بە خوێندنەوەی کتێب کرد لە ناو خوێندنگەکەیان و خوێندنگەکانی تری کفری. مامۆستایان ئەوەیان خستەڕوو، لە پاڵ خوێندنی وانەکاندا کتێب دەدەن بە خوێندکاران و لە پاش خوێندنەوەی گفتوگۆ لەسەر کتێبەکان دەکەن، ئەوەشیان خستەڕوو، لە بەرنامەیاندایە پێشبرکێیەک رێکبخەن لەسەر ئاستی پەروەردەی کفری و خوێندنگەکانی تریش بەشداری لە پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب بکەن، داواشیان کرد بۆ ئەو مەبەستە ئیدارەی گەرمیان هاوکار و پشتیوانیان بێت. لەبەرامبەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دەستخۆشی لێکردن لە بەرامبەر پرۆژەکەیان و تیشکی خستەسەر گرنگی خوێندنەوەی کتێب بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی رۆشنبیر لە داهاتوودا و هیواشی خواست بەردەوام بن و سەرکەوتوو بن لە پرۆژەکەیاندا. هاوکات، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەکەیان دوپاتکردەوە و ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی پیشاندا بۆ پاڵپشتی و هاکارییان.