قوتابخانەیەکی ٩ پۆلی لە گوندی شێخ لەنگەری سەر بە قەزای کفری دروست دەکرێت

بەروار: 21/01/2026

بە چاودێری ئیدارەی گەرمیان و هەماهەنگی پارێزگای سلێمانی، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری گەرمیان و ئاماری سلێمانی، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق، لەسەر بودجەی سندوقی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی ٩ پۆلی لە گوندی شێخلەنگەری سەروو سەر بە ناحیەی کۆکسی قەزای کفری دروستدەکرێت.


بودجەی پرۆژەکە ٦٧٧ ملیۆن و ٥٧٥ هەزار دینارە و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی ناحیەی کۆکس دروست دەکرێت و لە ئێستادا رێکارەکانی دروستکردنی تەواو کراوە، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکەش ئەمڕۆ (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) بەڕێوەبەری ناحیەی کۆکس لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووە و دواتر شوێنی قوتانخانەکە رادەستی کۆمپانیای جێبەجێکار کرا بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکە.

وێنەکان