ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتییاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیانی کرد
بەروار: 29/01/2026
ئەمڕۆ (٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) دوای ئەوەی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە کەفالەت ئازاد کرا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری جێگرانی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان سەردانی کرد.
لەو سەردانەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، خۆشحاڵی خۆی پیشاندا بۆ ئازادبوونی بەڕێوەبەری گشتی و هاوکارەکانی، ووتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان لە ماوەی رابردوودا ئاگاداری ووردەکاری کارەکانی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵین ئەو کەسێکی پاک و نەزیهە و بەباشی کارەکانی راییکردوە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین.
ووتیشی، یاسا سەروەرە و ئێمە وەک حکومەت رێز لە بڕیاری دادگاکان دەگرین و هەر بەرپرسێکی سنورەکە دادگا بانگهێشتی بکات دەبێت بڕواتە بەردەم دادگا و جێگەی دەستخۆشیە بەڕێوەبەری گشتی بەدەم بڕیاری دادگاوە رۆشتووە.
لای خۆشیەوە، شادیە حسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شاندی یاوەری کرد بۆ سەردانەکەیان و بەدەمەوەهاتنیان بۆ کێشەکە.
وێنەکان