ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان فستیڤاڵی دایک بۆ زانست و هونەر لەقەزای کفری بەرێوەچوو.
بەروار: 12/02/2026
بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان فستیڤاڵی دایک بۆ زانست و هونەر لەقەزای کفری بەرێوەچوو.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەرێوەبەری پەروەردەی کفری و بەرێوەبەری فەرمانگەکانی قەزاکە و مامۆستایان خوێندکاران فستیڤاڵی دایک بۆ زانست و هونەر لە ئامادەیی کفری تێکەڵ بەڕێوەچوو.
لەفستیڤاڵەکەدا، بەرێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتارێکی پێشکەشکرد و وێرای دەستخۆشی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کفری، ئاماژەی بەگرنگی ئەم چالاکییانەکرد و ڕایگەیاند پشتیوانی تەواوی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان و پەروەردەی کفری دەبین، لە بەرەوپێش بردنی کەرتی پەروەردە لەڕووی پەروەردەیی و زانستی و هونەرییەوە، چەند بڕگەیەکی فستیڤالەکەشی بە پشتگیرییەکی گەورە و جوانی ڕۆژئاوای کوردستان وەسفکرد.
دواتر و لە فستیڤالەکەدا بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری کرد لە پشتیوانی بەردەوامیان بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە.
دواتر چەندین برگەی هونەری و میوزیک لەلایەن خوێندکارانی خوێندگا و باخچەکانەوە بەڕێوەچوون، هاوکات لە کۆشکەکانی فستیڤاڵەکەدا چەندین بەرهەمی زانستی و کلتوری و هونەری نمایشکران.
فستیڤالی دایک لە قەزای کفری لە لایەن ئامادەیی کفری بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کفری و بە پشتگیری ڕێکخراوی هاوکاری ئەلمانی بەڕێوەچوو.
وێنەکان