ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
فەرماندەی فیرقەی ٦ ی پیادە سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
بەروار: 26/02/2026
ئەمڕۆ (٢٦ شوباتی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری، پێشوازیکرد لە لیوا روکن ئیبراهیم صاڵح فەرماندەی فیرقەی (٦)ی پیادەی پێشمەرگە و لەدیداری نێوانیان باس لە رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکە کرا و جەختکرایەوە لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و پێشمەرگە، لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی کار و ئەرکەکان و خزمەتکردنی سنورەکە.
هەر لە دیدارەکەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەشی ئەندازەی پرۆژەکانی کاروباری هونەری ئیدارەی گەرمیانی راسپارد، رێکارەکان بگرنەبەر بۆ دروستکردنی گۆڕەپانێک لە ناو بارەگای فیرقەی ٦ی پیادە بۆ راییکردنی کاروچالاکیە تایبەتەکانی پێشمەرگە لە ناو بارەگای فیرقەکەدا.
وێنەکان