ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
پەیامی ئیدارەی گەرمیان لەیادی راپەڕینی گەرمیان و گەرمیانییەکاندا
بەروار: 08/03/2026
لەیادی ٣٥ ساڵەی راپەڕینی جەماوەریی گەلەکەماندا، پیرۆزبایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و گەرمیان بەتایبەتی دەکەین و درود بۆ روحی بەرزەفڕی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەنێرین و سەری رێزیان بۆ دادەنوێنین.
لە ٥ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ لەسەر دەستی پێشمەرگە و جەماوەری شەرەفمەند، لە رانیەی دەروازە راپەڕین دەستیپێکرد و گەرمیانیش شانبەشانی شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان لە رۆژانی (٩و ١٠ و ١١ ئازاری ١٩٩١)دا لەکەلار و کفری و خانەقین و ناوچەکانی تر، دژی زوڵم و زۆری دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعسی خوێنڕژ راپەڕی و ناوچەکەمان ئازاد کرا، دیارە راپەڕین سەردەمێکی نوێی هێنایە کایەوە، کە نەتەوەکەمانی لە هەڕەشەی لەناوچوون لەسەر دەستی بەعسی فاشیزم پاراست و توانیمان ببینە خاوەنی حکومەت و پەرلەمان و دامەزراوە فەرمیەکانی تر.
لەم ئان و سەتەدا کە یادی ٣٥ ساڵەی راپەڕین دەکەینەوە، ناوچەکەمان بە جەنگی سەخت و بارودۆخی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت، دۆخەکەش وادەخوازێت سەرکردایەتی کورد بە هەمان نەفەسی سەردەمی راپەڕین بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی بە ڕووی پێشهاتەکاندا هەنگاو بنێن و گەلەکەمان بپارێزن لە جینۆساید و ئاگری جەنگی ناوچەکە.
دووبارە بەرز و پیرۆز بێت یادی راپەڕینی گەرمیان و گەرمیانیەکان، سەربەرزی بۆ شەهیدان و خانەوادەکانیان و مردن بۆ دوژمنانی کورد.
جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٦/٣/٨