ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پێشوازیکرد لە وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى
بەروار: 13/04/2026
ئەمڕۆ (١٣ى نیسانى ٢٠٢٦) سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پێشوازیکرد لە کوێستان محمد وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و شاندى یاوەرى کە پێکهاتبوو لە بریکارى وەزراەتى کار و بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى گەرمیان و بەڕێوەبەرى قەرزى بچوک.
لە دیدارى نێوانیان باس لە کار و پرۆژەکانى وەزارەتى کار لە سنورى ئیدارەى گەرمیان و خزمەتگوزارییەکانى تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیەکانى سەر بە وەزارەتى کار کرا و جەخت کرایەوە لە بەگەڕخستنى هەوڵەکان بۆ تەواوکردنى ئەو پرۆژانەى تایبەتن بە وەزارەتى کار لەپێناو باشتر خزمەتکردنى چین و توێژە جیاوازەکان، هاوکات، باس لە هەماهەنگى نێوان هەردولا کرا بۆ باشتیر راییکردنى کارەکان و خزمەتگەیاندن بەو چین و توێژانەى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە.
وێنەکان