ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەکرێت
بەروار: 16/04/2026
لەسەر راسپاردەی کۆبونەوەی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگاکانی گەرمیان تایبەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان، ئەمڕۆ (١٦ی نیسانی ٢٠٢٦) بەئامادەبوونی راوێژکاری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وەبەرهێنان و نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە گەرمیان، کۆبونەوەی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری دامودەزگاکانی پەیوەست بە وەبەرهێنان ئەنجامدرا و تیایدا، جەخت کرایەوە لە بەگەڕخستنی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکانی کەرتی وەبەرهێنان لە گەرمیان و دواتر بەتێر و تەسەلی قسە لەسەر کێشە و گرفتەکانی وەبەرهێنان کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سوپاسی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد بۆ پشتیوانیە بەردەوامەکانی بۆ گەرمیان و راشیگەیاند، هاوکاری و پاڵپشتیەکانی کاک قوباد هاندەرێکی باش بووە بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆژەکانی گەرمیان بەگشتی و کەرتی وەبەرهێنان بەتایبەتی.
دواتر راوێژکاری جێگری سەرۆکی حکومەت و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەرمیان، تیشکیان خستەسەر کار و پلانەکان بۆ بوژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان لە گەرمیان و ئامادەییان پیشاندا کەهاوکار بن بۆ چارەسەری کێشە و کەموکورتییەکانی وەبەرهێنان لەگەرمیان.
هاوکات، لەلایەن ئەندامانی بۆردی وەبەرهێنانەوە باس لە کار و پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سنورکە کرا و کێشە و گرفتەکانیان لە بواری کاری هەر یەکەیاندا خرایەڕوو. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، بڕیاردرا لە رێگەی لیژنەی پسپۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی وەبەرهێنان بکرێت و دواتر چارەسەر بکرێن.
وێنەکان