ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە وەفدێکی کۆمیتەی محەلی حزبی شیوعی
بەروار: 19/04/2026
ئەمڕۆ (١٩ی نیسانی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە لێپرسراوی کۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا هاوڕێ پێشڕەو، لێپرسراوی کۆمیتەی مەحەلی، باسی لە گرنگی رۆڵی پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کرد و ئامادەیی هاوکاری و هەماهەنگی حزبەکەی بح ئیدارەی گەرمیان پیشاندا بۆ چارەسەرکردنی کیشەو کەموڕیەکان لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
لای خۆشیەوە بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتنی شاندەکەی حزبی شیوعی، تیشکی خستەسەر پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، جەختیشکردەوە، کۆدەنگی و یەکخستنی هەوڵی هەمەلایەنە رۆڵی باشی دەبێت لە دەستخستنەسەر گرفتەکان و چارەسەرکردنیان و خزمەت گەیاندن بە گەرمیان.
وێنەکان