سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان کۆبووەوە

بەروار: 21/04/2026

ئەمڕۆ (٢١ی نیسانی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرپەرشتیار، لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دەستخۆش لە سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان کرد لەبەرامبەر راییکردنی کارەکان و خزمەتکردنیان، جەختیشی کردەوە لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ خزمەتی باشتر و پاراستنی ئەمنیەتی سنورەکانیان و رێگرییکردنیان لە زیادەڕەویکردن بۆ موڵکی گشتی.

دواتر لە کۆبوونەوەکەدا، قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان باسیان لە کارو پلانیان کرد و  ئەوەشیان دوپاتکردەوە، خزمەتی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی سنوری یەکەی ئیدارییان لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، جەختکرایەوە لە رێگریکردن لە زیادەڕەوی بۆ سەر زەوی کشتوکاڵی و گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکان لە سنورەکەدا.

وێنەکان