ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری شاندێک سەردانی مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان کرد
بەروار: 27/04/2026
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی گەشتوگوزار، کارەبا، پەروەردە و بەڕێوەبەری پۆلیس و هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی مەڵبەندی کرد.
لە دیداری نێوانیان بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وێرای پیرۆزبایی دەستەکاربوونی هیوای سەرکەوتنی بۆ م.عومەر عەلی لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خواست، هاوکات ڕاشیگەیاند ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بەگرنگییەوە لە پەیوەندی نێوان حکومەت و لایەنە سیاسییەکان دەڕوانین و ئەو پەیوەندییانە دەبنە هۆکارێک بۆ گەشەپێدانی کاری پێکەوەیی و باشتر خزمەتکردنی ناوچەکە.
لەبەرامبەردا، م.عومەر عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان، دوای بەخێرهاتن و دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و وەفدی یاوەری، باسی لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان حزب و حکومەت کرد و دوپاتیکردەوە، هاوکار و هەماهەنگی دەبن بۆ پەیوەندی باشتر و پەرەپێدانی کاری هەمەلایەنە لەپێناو خزمەتی گەورە تر و گەشەپێدانی زیاتری گەرمیان.
وێنەکان