لیژنەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە گەرمیان پێکهێنرا

بەروار: 30/04/2026

لیژنەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە گەرمیان پێکهێنرا 

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرەگشتییەکان و بەڕێوەبەری دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی بە پرسی (پاراستن و چاککردندنی ژینگە) کۆبوەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کار لەسەر ڕاسپاردەکانی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان لە وەزارەتی ناوخۆ کرا، بە پێکهێنانی لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندامێتی بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییانەی پەیوەندییان بە پرسی پاراستن و چاککردنی ژینگەوە هەیە.

لەکۆبوونەوەکەدا،بەڕێز (جەلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بە ئەرک و ڕۆڵی لیژنەکە کرد و تیشکی خستە سەر ناوەڕۆک و گرنگی بڕیارەکە بۆ زیاتر پاراستنی ژینگەی گەرمیان، هاوکات ڕاشیگەیاند، کۆبونەوەی بەردەوامیان دەبێت و هەنگاوی باشتر بۆ پاراستنی ژینگەی گەرمیان دەنێین. 

ئەندامانی لیژنەی ناوبراو بەپێی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان و فەرمانگەکانیان ڕاو پێشنیاری خۆیان بۆ پاراتنی ژینگەی گەرمیان خستە ڕوو، ئاماژەشیان بۆ ئەو چالاکییە جۆراوجۆرانە کرد کە لە ڕابردوو ئێستادا بۆ پاراستنی ژینگە ئەنجامیانداوە.

وێنەکان