سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە وەفدێکی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان.

بەروار: 30/04/2026

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە وەفدێکی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان.

لەدیداری نێوانیاندا وەفدەکە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە یاداشتێکیان پێشکەش بەسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد،کە تێیدا داوایانکرد لەڕێگەی فەرمانگەکانی حکومەتەوە، مافەکانی کرێکاران پارێزراو بێت.

لای خۆشیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتن، پیرۆزبایی لە کرێکاران کرد، ئاماژەی بۆ ڕۆڵی حکومەت کرد لە پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکاران،ڕاشیگیاند تەنها لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا کرێکارانمان لەبیرنییە، بەڵکوو هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین، لەڕێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە چاودێری دۆخی کرێکاران و دەکەین.

وێنەکان