بەدرووشمی"داهاتوویەکی سەوز و دیجیتاڵ" پشتگیری لە چەندین براند و خاوەن کار کرا.

بەروار: 03/05/2026

بەدرووشمی"داهاتوویەکی سەوز و دیجیتاڵ" پشتگیری لە چەندین براند و خاوەن کار کرا. 

 بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری زانستی و خوێندننی باڵا و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە خوێندنکاران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان لە مەراسیمێکدا ، ماڵی داهێنانی سلێمانی پاڵپشتی کردنی چەندین خاوەن کار و بزنسی ڕاگەیاند.

لە مەراسیمەکەدا (د. محمد ئیبراهیم ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری زانستی لە وتارێکدا ڕایگەیاند: بەسوپاسەوە ئەم هەوڵە بۆ بەستنەوەی زانکۆیە بە بازاڕی کار و پشتگیریکردنی چەندین خاوەن کار، سوپاسی ئیداری گەرمیان و ڕێکخراوەکان دەکەین، وتیشی ئێمە پشتگیی تەواو لەم هەوڵانە دەکەین.

(ڕامیار عەبدولڕەحمان) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری ، لە مەراسیمەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، وێرایی سوپاس و دەستخۆشی،بۆ زانکۆی گەرمیان و ماڵی داهێنانی سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان پشتگیری و ئاسانکاری تەواوی بۆ ئەم جۆرە چالاکییانە کردووە و بەردەوام دەبین، هیواشی خواست ئەم هەنگاوە کاری گەوەتری بەدواوە بێت لە خزمەتی چاکەی گشیی.

ماڵی داهێنانی سلێمانی بە پشتگیری ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی گەرمیان بە درووشمی "داهاتوویەکی سەوز و دیجیتاڵ" پشتگیری و دەستگیرۆی چەندین خاوەن کاری لەگەرمیان کردووە بۆ گەورتر کردنی بزنسەکانیان، هاوکات بەکارهێانی ئەو مادە و کەرەستانەی کە دۆستی ژینگەن.