ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان دەستیپێکرد
بەروار: 13/06/2026
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ (١٣ی حوزەیرانى ٢٠٢٦) بە ئامادەبوونى سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، قایمقامى قەزاى کەلار و بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى گەرمیان، لە رێورەسمێکدا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان دەستیپێکرد.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، لەمڕۆوە پرۆسەى وەرگرتنى گەنم لە سایلۆى گەرمیان دەستیپێکرد، کە بەپێى پلانى پەسەندکراو بۆ ئەمساڵ زیاتر لە ٤٩ هەزار تۆن گەنم لە سایلۆى گەرمیان وەردەگیرێت.
ووتیشى، بەپێی رێنماییەکانى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق گەنم لە سایلۆى گەرمیان وەردەگیرێت و پرۆسەکە بۆ ماوەى ٤٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و جوتیاران بەشێوەى ئۆنلاین سەرەى رادەستکردنى گەنمەکانیان تۆماردەکەن و رۆژانە لە سایلۆ گەنمەکانیان وەردەگیرێت.
لاى خۆشییەوە، سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پشتیوانى ئیدارەى گەرمیانى بۆ سایلۆى گەرمیان دووپاتکردەوە و بەمەبەستى راییکردنى کارەکانیان و وەرگرتنى گەنمى جوتیاران بەسەرکەوتویی.
هاوکات، کاروان رەئوف بەڕێوەبەرى سایلۆى گەرمیان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا باسى لە ووردەکارى پرۆسەى وەرگرتنى گەنم کرد و جەختی لە تواناکانى سایلۆى گەۆمیان کردەوە کە بەزیادەوە دەتوانن لەوەى بۆیان دیارى کراوە گەنمى جوتیاران وەربگرن، ئەوەشى خستەڕوو، لە گەرمیان بەهۆى جیاوازى کەشوهەوا بەرهەمى گەنم زتر پێدەکات بۆیە داوایانکردووە وەرگرتنى گەنم لە گەرمیان پێشبخرێت بەڵام حکومەتى عێراق وایلێکردووە لە هەموو ناوچەکانى عێراق لەیەک کاتتدا گەنم وەربگیرێت.
وێنەکان