ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
فیلمی دۆکیۆمێنتاری "دادە" تایبەت بەژیان و خەباتی هێرۆخان لە کەلار نمایشکرا
بەروار: 17/06/2026
فیلمی دۆکیۆمێنتاری "دادە" تایبەت بەژیان و خەباتی هێرۆخان لە کەلار نمایشکرا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نيشتمانى كوردستان و قایمقامی قەزای کەلار و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزب و حکومەت، لە هۆڵی هونەر لە شاری کەلار، فیلمی دۆکۆمێنتاری "دادە" کە تایبەت بوو بە ژیان و خەباتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد (هێرۆخان) بە دروشمى (دادە... داستانى پەنهانى ژنێکى خەباتگێڕ) نمایشکرا.
فیلمەکە لەلایەن (گۆران ئازاد) کارى دەرهێنان و بەرهەمهێنانى بۆ کراوە و تیایدا ژمارەیەکى بەرچاو لە بەرپرساناى باڵا و پێشمەرگەى دێرین و کەسایەتى و چالاکوانى چین و توێژە جیاجیاکان، باسیان لە کار و چالاکى و خەباتى هێرۆخان کردووە.
سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر (٥)ى ئێوارە لە هۆڵى شەهید ئاتێلا (هونەرە جوانەکان) لە کفرى، فیلمى دۆکیۆمێنتارى دادە نمایش دەکرێت.
وێنەکان