بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان لە قەزای کفری کۆبوەوە و لە گرفتەکانی وەبەرهێنانی کفری دەکۆڵێتەوە.

بەروار: 17/06/2026

بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان لە قەزای کفری کۆبوەوە و لە گرفتەکانی وەبەرهێنانی کفری دەکۆڵێتەوە.

ئەمرؤ (١٧)ی حوزەیران بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئامادەبوونی قایمقامی قەزای کفری و  ئەندامانی بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان لە قایمقامیەتی بەئامانجی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم وەبەرهێنان و بوژاندنەوەی زیاتری کەرتی وەبەرهێنانی قەزاکە کۆبوەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێ سەرجەم ئەوگرفتانە کرا کە بونەتە هۆی دواکەوتنی ئەو پرۆژانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا چونەتە بواری جێبەجێکردن و لە ئێستادا کارکردن تێیدا ڕاگیراوە، بۆ ئەومەبەستە ڕێکارەکانی خستنەگەڕیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان باسی لێوەکرا.

 تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رەخساندنی زیاتری دەرفەت بۆ وەبەرهێنان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان لەسنورەکە،  هاوکات بڕیاردرا  لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئاسانکاری بکرێت بۆ وەبەرهێنان بۆ ئەنجامدانی پرۆژە لە سنووری قەزای کفری.