ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
بەڕێوەبەری بانکی پسپۆری گەرمیان دەستبەکاربوو
بەروار: 01/07/2026
دوای ئەوەی بە فەرمانی وەزارەتی دارایی بەڕێوەبەرایەتی بانکی پسپۆری گەرمیان هێنرایە کایە، ئەمڕۆ (١ی تەمموزی ٢٠٢٦) (نازم جاسم محمد) بەڕێوەبەری پێشووی بانکی خانوبەرەی گەرمیان، وەک بەڕێوەبەری بانکی پسپۆری گەرمیان دەستبەکاربوو.
لای خۆیەوە، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وێڕایی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێی بانکی پسپۆری گەرمیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی پیشاندا بۆ هاوکاری و پشتیوانی، هاوکات جەختیشی کردەوە لە گرنگی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بۆ سنورەکە و راییکردنی کار و مامەڵەی هاوڵاتیان.
لەماوەی رابردوودا لە چوارچێوەی گۆڕانکاری لە دامودەزگاکانیدا، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە بانکی کشتوکاڵی گەرمیان و بانکی خانوبەرەی گەرمیانی هەڵوەشاندەوە و هەردوکی کرد بە یەک بەڕێوەبەرایەتی لەژێر ناوی بانکی پسپۆری گەرمیان.
وێنەکان