ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان و سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی سنوورەکە کۆبوەوە
بەروار: 05/07/2026
ئەمڕۆ ٥ی تەموزی ٢٠٢٦ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەدیوانی ئیدارە لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی گەرمیان و سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی سنورەکە کۆبووە..
لە دیداری نێوانیانیاندا هەریەکە لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی و بەرێوەبەری حەج و عەمرەی گەرمیان، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد، کە لەماوەی ڕابردوودا بەشداری کاری هەبووە لە بۆنە ئایینییەکان و رۆڵی گرنگی هەبووە لە رەخساندنی هەلێکی لەبار بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئایینیەکان وچارەسەری ئەو کێشە و گرفتانەی لەو رووەوە هاتونەتە پێش، بەشێکیتری وتەکانیان تایبەت بوو بە داواکردن و دابینکردنی زەوییەک بۆ بینای بەرێوەبەریایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان و دامەزراوە ئاینییەکانی تر، بۆ ئەوەی لەیەک شوێندا دورست بکرێن.
لەبەرامبەردا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ویرای دەربرینی خۆشحاڵی خۆی بەدیداریان، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی گرنگ و پێگەی مامۆستایانی ئاینی لە هەموو قۆناغە جیاوازەکان لە ناو کۆمەڵگەدا، هیواشی خواست خواست مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان هەبێت لە برەودانی زیاتر بە گیانی ئاشتی و پێکەوەژیان و تەبایی لە نێوان سەرجەم چین و توێژەکاندا، هاوکات ڕاشیگەیاند، ئیدارەی گەرمیان چی پێ بکرێت درێغی ناکات، بۆ پشتیوانی و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان و یەکێتی زانایانی ئاینی و حەج و عەمرەی گەرمیان و مامۆستایانی ئاینی سنورەکە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لە گرنگی ئەنجومەنێکی ئایینی بۆ سنورەکە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و چاکسازی لەناو کۆمەڵگەدا.
وێنەکان