ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
پەیامی پیرۆزبایی ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی دانپێدانانی حکومەتی عێراق بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان
بەروار: 09/07/2026
بهبۆنهی دهرچوونی بڕیاری وهزاریی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستیی عێراق بۆ دانپێدانانی فهرمی به زانکۆیپۆلیتەکنیکی گەرمیان، بهناوی ئیدارهی گهرمیانهوه گهرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستهی سهرۆکایهتی زانکۆی پۆلیتەکنیک، ڕاگرانی کۆلێژ و بهشهکانی، مامۆستایان و فهرمانبهران، خوێندکارانی ئازیزی زانکۆکە و خهڵکی گهرمیان بەگشتی دهکهین.
ئهم بڕیاره گرنگ و مێژووییە خزمەتی گەورە بە زانکۆی پۆلیتەکنیک و دەڤەری گەرمیان بە گشتی دەکات و ڕۆڵی کاریگهری دهبێت لە گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی ڕەوتی زانست و خوێندنی باڵا، دەبێتە دەرفەتێکی باشیش زانکۆکەمان شانبەشانی زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق خزمەت بکات و کادری پسپۆڕ و لێهاتوو لە کەرتە جیاجیاکاندا پێبگەیەنێت.
بەم بۆنە نیشتمانی و زانستییە گەورەیەوە، کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان توانی لەماوەیەکی کورتی تەمەنیدا ئەم دەستکەوتە تۆمار بکات و دانی پێدا بنرێت، جێگەی خۆیەتی لێرەوە هەموو ئەو هەوڵ و کۆششانەی بۆ بڕینی ڕێکارە ئیدارییەکان دراون بەرز بنرخێنین و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و عێراق، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و ئەنجومەنی زانکۆکە و هەموو ئەو کەس و لایەنە پەیوەندیدارانە بکەین کە ڕۆڵیان هەبوو لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیەدا.
هاوکات، لێرەوە هیواخوازین بە هەمان شێوە، وهزارهتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری هاوشێوە بدات بۆ دانپێدانان بە زانکۆیگەرمیان وەک زانکۆی دایک لە سنوورەکەماندا، کە چەندین ساڵە خزمەت بە رەوتی زانست و مەعریفە و خوێندنی باڵا دەکات.
دووبارە بڕیاری داپێدانانی فەرمی بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە تەواوی خەڵکی گەرمیان پیرۆز بێت و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و گەشەکردنی زیاتر بۆ زانکۆکە دەخوازین.
جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٩ی تەمموزی ٢٠٢٦