ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
ستافی سینەما و ناوەندی کلتوری ئاران سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
بەروار: 10/08/2026
ئەمڕۆ (١٠ی ئابی ٢٠٢٦) بەرپرسی سینەما و ناوەندی کلتوری ئاران لە کەلار و ستافی ناوەندەکە، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەدیداریان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسیان لە کاروباری ناوەندەکەیان کرد.
لەو سەردانەدا، محمد شێخ عەزیز، بەرپرسی سینەما و ناوەندەی کلتوری ئاران لە کەلار، ئەوەی خستەڕوو، سینەما و ناوەندەکەیان لە دوای کردنەوەی بە فەرمی دەستی بەکارەکانی کردووە و رۆژانە فیلمی سینەمایی نمایش دەکەن و کۆڕ و کۆبونەوە و چالاکی هونەری جۆراو جۆریان هەیە.
ووتیشی، ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم ناوەندە بەکلتورکردنی سینەما و پەرەپێدانی کارە هونەرییەکان و کۆکردنەوەی هونەرمەندان و ئەدیبان و چینی رۆشنبیرانە بۆ چارەسەری ئەو کێشە و لەمپەرانەی لە گەرمیان دێنە بەردەم رەوشی هونەر و کلتور و بواری رۆشنبیری بە گشتی.
لای خۆیەوە بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، لە گەرمیاندا نەبوونی سینەما و ناوەندێکی وەها کەلێن بووە و خۆشبەختانە ئێستا ئەو کەلێنە پڕکراوەتەوە ووتیشی، دەستخۆشتان لێدەکەین و وێڕای ئەوەی هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، هەمیشە دەرگامان بۆتان کراوەیە بۆ هەماهەنگی و هاوکاریتان.
وێنەکان