کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەئامادەکارییەکان بۆ روبەروبونەوەی لافاو بەڕێوەچوو

بەروار: 17/08/2026

ئەمڕۆ (١٧ی ئابی ٢٠٢٦) بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری و قایمقمامی قەزاکانی کەلار و کفری و رزگاری و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شارەوانییەکان و وەبەرهێنان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری ئاودێری و رێگاوبانی گەرمیان و چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، کۆبونەوەیەک سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ روبەڕبونەوەی لافاو بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیکردەوە، لەئامادەکاری و گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان پێش هاتنی وەرزی باران بارین بۆ پاککردنەوە چەم و رێڕەوە ئاوییەکان و توندوتۆڵکردنی بەربەستەکانی لافاو بەسەرپەرشتی یەکە ئیدارییەکان و بە تیمی هاوبەش و ئامێرەکانی دامودەزگا پەیوەنیدارەکان.

دواتر هەریەکە لە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە، سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر پرسی روبەڕوبونەوەی لافاو و رێکارە پێویستەکان خستەڕوو و بڕیاردرا تیمە هاوبەشەکان لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستبەکار ببن و رێکاری پێویست بگرنەبەر.

وێنەکان