سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مزگەوتی خێرخواز(حاجی فەهیم)ی لە قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە.

بەروار: 20/08/2026

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مزگەوتی خێرخواز(حاجی فەهیم)ی لە قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە.

ئەمڕۆ(٢٠ی ئاب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەقەزای ڕزگاری مزگەوتی خێرخواز و ڕەمزی قوربانی  ئەنفال (حاجی فەهیم)ی بەسەرکردەوە.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێز (جەلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای پرسینەوە لە تەندرووستییان، سەرجەم بەشەکانی پرۆژە خێرخوازییەکەی حاجی فەهیم کە درووستکردنی مزگەوتێکە بەدیزانێکی نوێ و سەردەمیانە، لە گەرەکی خەبات لە قەزای ڕزگاری بەسەرکردەوە، لەمیانی بینی بینینی پرۆژەکەدا  جگە لەدابین کردنی هەندێک پێداویستی، گرفتی کارەبا و دابینکردنی محاویلەی بۆ مزگەوتە چارەسەرکرد ،ئامادەیی و پشتیوانی خۆی و ئیدارەی گەرمیانی دەربڕی بۆ دابینکردنی هەر پێداویستییەکی دیکە کە خێرخواز بیەوێت، هاوکات سوپاسی بێ پایانی (حاجی فەهیم)ی کرد، کە وێرای تێکۆشان و سەرمەشقییان و ئەو قوربانیەی کە داویەتی بەم کارە پیرۆزە هەستاوە، کە خزمەتە بە قەزاکە و ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

(حاجی فەهیم) ڕەمزی قوربانی ئەنفال، سەرجەم کەسوکارەکەی لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا لەدەستداو  و ساڵانێکە بەتەنها دەژی، ئەو  بڕیاریداوە،سامانەکەی لە درووستکردنی مزگەوتێکدا خەرج بکات لەو گەڕەکەی کە تییدا نیشتەجێیە لە قەزای ڕزگاری.