ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
پەیامی ئیدارەی گەرمیان بۆ یادی مەولود رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر (محمد) درودی خوای لەسەر بێت
بەروار: 25/08/2026
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی رۆژی مەولود، یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرمان محەمەد (درودی خودای لەسەربێت)، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە پیرۆزبایی ئەم رۆژە پیرۆز و شکۆدارە ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان و گەرمیان بەتایبەتی دەکەین.
لەم رۆژە پیرۆزەدا کە پێغەمبەرمان محمد، فەخری کائینات تێدا هاتوەتە دونیاوە، لە خوای گەورە و میهرەبان داوادەکەین خێرو بەرەکاتی خۆی ببارێنێت بەسەر کۆمەڵانی خەڵک و ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان جێگەی شەڕ و ئاشوب و دوبەرەکی بگرێتەوە، میلەتەکەمان بەدور بێت لە ناخۆشی و نەهامەتی و ئارامی و ئاوەدانی، باڵ بکێشێت بەسەر ووڵاتەکەماندا.
پەیامبەر و سەروەرمان محمد (درودی خودای لەسەربێت) لە مێژوودا وەک نمونەی مرۆڤێکی باڵا و خاوەن ئاکار و رەشتی بەرز ناوی دەدرەوشێتەوە و ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستی و سۆز و بەزیی لە سیفاتە هەرەجوانەکانی ئەم زاتە گەورەیە بووە، فەرمودە و کار و کردەوە جوان و نمونەییەکانی بووەتە چرایەک بۆ رووناک کردنەوەی رێگای تاریکی مرۆڤایەتی. هەر بۆیە لەدایکبوونی ئەم زاتە گەورە و شکۆدارە، موعجیزەیەکی گەورە و رۆژێکی مێژوویی و گرنگە لە مێژووی جیهاندا و هەر بە زیندوویش دەمێنێتەوە.
لەم رۆژە پیرۆزەدا، داواکارین موسڵمانان و کۆمەڵانی خەڵک ئاکار و رەوشت و کردەوە چاکەخوازییەکانی پێغەمبەرمان محمد (د.خ) بکەن بە بەرنامەی ژیان، ئەمەش دەبێتە جوانترین یادکردنەوەی ئەم زاتە گەورەیە و وادەکات یەکسانی و چاکەی گشتی و ئاشتی و پێکەوەیی رەنگدانەوەی هەبێت لە کۆمەڵگەدا.
دووبارە بەرز و پیرۆزبێت (١٢ی ربیع الاول) یادی لەدایکبونی پێغەمبەرمان محەمەد (درودی خودای لەسەربێت).
جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٥ی ئابی ٢٠٢٦
١٢ی ربیع الاول ١٤٤٨