ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
مەراسیمی یادی مەولودی پێغەمبەر محمد (د.خ) لەمزگەوتی گەورەی شاری کەلار بەڕێوەچوو
بەروار: 25/08/2026
ئەمڕۆ (٢٥ی ئابی ٢٠٢٦) و (١٢ی ربیع الاول) بەچاودێری و ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئامادەبوونی بەرپرسانی لایەنە سیاسیەکان و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری و قایمقمای قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری دامودەزگاکان و مامۆستایانی ئاینی و موسڵمانان، لەلایەن لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، رێوڕەسمی تایبەت بە یادی مەولودی پێغەمبەر محمد (د.خ) لە مزگەوتی گەورەی شاری کەلار ئەنجامدرا.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و سرودی ئاینی دەستی پێکرد و لەلایەن مامۆستا محمد مەلا حەمەئەمین پێشنویژ و ووتارخوێنی مزگەوتی گەورەی کەلار ووتاری بەخێرهاتن پێشکەشکرا.
دواتر بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا رایگەیاند، خۆشحاڵین ئەمڕۆ یادی مەولودی پێغەمبەرمان محمد (د.خ) لێرە کۆی کردوینەتەوە، میللەتی کورد میلەتێکی موسڵمانە و بەگرنگیەوە لەم رۆژە پیرۆزە دەڕوانێت، داواکارین لە یەزدانی مەزن لەم رۆژە پیرۆزەدا خێر و بەرەکاتی خۆی ببارێنێت بەسەر میلەتەکەماندا.
ووتیشی، جوانترین یادکردنەوەی سەروەرمان کارکردن بە رێبازە جوانەکەیەتی کە پڕە لە مرۆڤدۆستی و ئاشتی و تەبایی، هەر لەم رۆژەدا داواش لە لایەنەسیاسیەکان دەکەین کێشە و گرفتەکان بە لاوە بنێن و بگەنە رێکەوتن و تەبا بن بۆ خزمەتی میلەتەکەمان.
هاوکات، سوپاسی یەکێتی زانایانی کرد بۆ ئەنجامدانی مەراسیمەکە و سوپاسی لایەنە سیاسیەکان و دامودەزگاکان و کەناڵەکانی راگەیاندن و موسڵمانانی کرد کە لەم یادە پیرۆزەدا ئامادەییان هەبووە.
لە کۆتاییدا، مەلا ئیدریس ژاڵەیی لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی ووتاری هاوبەشی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیانی پێشکەشکرد و تیایدا، تیشکی خستەسەر گەورەیی کەسایەتی پێغەمبەری ئیسلام محمد درودی خوای لەسەر بێت و رایگەیاند، ئێمە وەک یەکێتی زانایان ساڵانە لەم شوێنە پیرۆزەوە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دەکەینەوە و سوپاسی بێ پایانی ئیدارەی گەرمیان و لایەنە سیاسیەکان و دامودەزگاکانی حکومەت و موسڵمانانی خۆشەوسیت دەکەین کە بە گەرم و گوڕییەوە لەم یادە پیرۆزە بەشداری دەکەن.
وێنەکان