ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی کرد
بەروار: 31/08/2026
ئەمڕۆ (٣١ی ئابی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە گەرمیان کرد.
لەو سەردانەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ عەقید علی قەدوری بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە گەرمیان خواست و پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ دوپاتکردەوە.
ووتیشی، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە گەرمیان رۆڵێکی گرنگی هەیە لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ژنان و خێزانییەکان بەگشتی، سەرەڕای ئەرکی زۆر و نەبونی میلاکی پێویست کارەکانیان بەباشی راییکردووە و دەستخۆشیمان هەیە بۆتان.
لای خۆیەوە، عەقید عەلی قەدوری، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ سەردانەکەی و دواتر تیشکی خستەسەر ووردەکاری کارەکانیان و داتاو ئاماری چالاکیەکانی خستەڕوو، هاوکات، رۆڵی ئیدارەی گەرمیانی بە گرنگ وەسف کرد بۆ سەرکەوتن لە کارەکانیان و ئەوەی خستەڕوو، لەماوەی رابردوودا، بە هاوکاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان توانیویانە بەشێکی زۆر لە کێشە و گرفتەکانی بینای بەڕێوەبەرایەتیەکەیان چارسەر بکەن و پێداوسیتیەکانیان دابین بکەن.
وێنەکان