دانیشتوانی ناحیەی کۆکز داواکارییەکانیان گەیاندە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.

بەروار: 13/09/2026

دانیشتوانی ناحیەی کۆکز داواکارییەکانیان گەیاندە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.

ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلول چەند کەسایەتییەکی ناحیەی کۆکز بەمەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەک سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازییان لێکرا.

نوێنەری دانیشتوانی ناحیەی کۆکز کە داواکارییەکانیان کە خۆی دەبینیەوە لە دابینکردنی ڕووناکی و چاککردنی شەقام و ئەو گرفتانەی کە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی مادەی١٤٠ ەوە ڕوبەروویان دەبێتەوە خستە ڕوو، هاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڵێنی چارەسەرکردنی بەشێک لە گرفتەکانی پێدان کە لەچوارچێوەی بڕیار و ڕێنماییەکانە.

وێنەکان