سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان کۆبووەوە

بەروار: 16/09/2026

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ (١٦ی ئەیلولی٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرپەرشتیار، لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە کاروباری یەکە ئیدارییەکان و دامودەزگاکانی قەزا و ناحیەکان کرا ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیکردەوە لە بەگەرخستنی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.
دواتر لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ئامادەی بوو باس لە خستەگەری پلانی پێویست کرا بۆ گەشەپێدانی گوندەکانی سنووەی ئیدارەی گەرمیان و بە کارکردن لە سەر داواکاری گوندنشینان و جوتیاران بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان و رێگریکردن لە زیادەڕوەی سەر زەوییەکشتوکاڵییەکان.
دوابەدوای ئەوەش ڕاو پێشنیاری ئامادەبوانی کۆبونەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بڕیاری پێویستی لە بارەوە درا.