لەگەرمیان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.

بەروار: 20/09/2026

لەگەرمیان، زەنگی ساڵی نویی خوێندن لێدرا.

ئەمڕۆ(٢٠ئەیلول ) بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و  بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایان و خوێندکاران، لە قەزای کەلار، ناوەندی ئیدارەی گەرمیان زەنگی ساڵی نویی خوێندن لێدرا.

بۆ ئەومەبەستە مەراسیمێک لە قوتابخانەی (گەشە)ی بنەڕەتیی بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان  وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی خوێندن و زانست کرد لە پێشخستنی کۆمەڵگە و نیشتمانەکەمان، هاوکات پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان کرد، هیواشی خواست ساڵی نوێی خوێندن ساڵێکی پڕ بەرهەم و پڕ خێر و خۆشی بێت بۆ کوردستان.

هەر لە مەراسیمەکەدا بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان وتەیەکی پێشکەشکرد و وێرای بەخێرهاتن ،  ساڵی نوێی ی خوێندنی لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران پیرۆزکرد ، هاوکات بەڕێوەبەری قوتابخانەی گەشە وتەیەکی پێشکەش کرد تێیدا ڕایگەیاند: شەرەفمەندین کە لە قوتابخانەی گەشە زەنگی ساڵی نوێی خویندن لێدرا ، هاوکات پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد.

دواتر و لە درێژەی مەراسیمەکەدا ، چەند چالاکیەکی هونەری بەڕێوەچوو ، پاشان ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵکرا  وزەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا بەمەش ساڵی نوێی خویندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دەستی پێکرد.