ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال Post Detail
بەروار: 03/10/2026
لە یادی ٩ ساڵەی ژیانئاوایی کردنی رابەر و سەرکردەمان (سەرۆک مام جەلال) سەری رێز و وەفاداری بۆ رۆحی پاکی دادەنوێنین و هەوڵ و ماندووبوون و خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی لەپێناو کورد و کوردستان بەرز و پیرۆز دەنرخێنین، هەڤاڵ مام جەلال سەرکەردەیەکی کارێزمی و سیاسەتمەدارێکی گەورەی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بوو، کە جێگە و پێگەیەکی گەورە و بەهێزی هەبووە هەر بۆیە کۆچی دوایی ئەم رابەرە مەزنەمان خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ ناوچەکە بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی.
سەرۆک مام جەلال هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو و بەدیهێنانی خەونی لەمێژینەی گەلی بۆ ئازادی و سەروەری بەسەربرد و خەباتی گەورەی کرد لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیانی سیاسی و یەکخستنی نێوماڵی کرد، هەر ئەوەش وایکرد گەلی کورد دەستکەوتی گەورەی مێژووی بەدەستبهێبێت، لەساڵرۆژی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، هیواخوازین هەموولایەک سیاسەت و رێبازەکەی کە یەکڕیزی و پێکەوەیی نیشتمانی بوو، بکەن بە هەوێنی سیاسەتی گەلی کورد لەپێناو بەدیهاتنی یەکڕیزی و بەرگریکردن لە شوناس و مافەکانمان و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەخەباتی نەپساوەی مام بەدەستهاتوون.
جارێکی تر لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، سەری رێز و وەفاداری بۆ رۆحی بەرزە فڕی دادەنوێنین و رەوانی شاد و ئارام بێت.
جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٦/١٠/٣