سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداریکرد لە مەراسیمی پێشوازی لە رووفاتی شەهید رەحیم حسێن سورەمەیری

بەروار: 22/10/2026

رۆژی (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) لە مەراسیمێکدا لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پێشوازیکرا لە رووفاتی شەهید رەحیم حسێن سورەمەیری
لەمەراسیمەکەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و مامۆستا عومەر علی لێپرسروای مەڵبەندی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەری دامودەزگاکان و بەرپرسانی حزبی و حکومی، چەپکەگوڵی رێز و وەفادارییان لەسەر روفاتی شەهید رەحیم دانا و دواتر بەڕێز و گوڵبارانەوە روفاتی شەهید رەحیم رەوانەی شاری خانەقین زێدی خۆی کرایەوە.

شەهید رەحیم حوسێن سورەمەیری، ناسراو بە (ژیار) لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ساڵی ١٩٨٨ لە قادر کەرەم شەهید بووە و دوای ٣٨ ساڵ روفاتی پیرۆزی هێنرایەوە بۆ خانەقین.