ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
بەروار: 25/11/2026
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ(٢٥)ی تشرینی دووەم ، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری و قایمقامی قەزای کەلار و گەنجان و چالاکوانان و ڕێکخراوەکان لە شاری کەلار دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا تیشک خرایە سەر ئەجێندا و ئامانجی کۆنفرانسەکە و تێیدا وتاری ئەنجومەنی گەنجانی گەرمیان وەک ئەنجامدەری کۆنفرانسەکە و و ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی وەک پاڵپشتی کۆنفرانسەکە و چیرۆکی چەند گەنجێکی سەرکەتوو پێشکەشکران.
دواتر و لە کۆنفرانسەکەدا بەدرووشم و تەوەری جیاواز دوو پانێل بەڕێوەچوون تێیدا ئاماژە بە تواناسازی گەنجان و و سەرکردایەتیکردنی گەنجان ، بەڕێوەچوو، هاوکات چالاکییەکی هونەری لە لایەن پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری بەڕێوەچوو.
دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لەقەزای کەلار، لەلایەن ئەنجومەنی گەنجانی گەرمیان و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت ، وا بڕیارە کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت و پانێڵ و بەرهەمی تر پێشکەش بکرێت .
وێنەکان