دەستپێك: یەک شەممە 13 / 7 /2025
کۆتایی هاتن: یەک شەممە 27 / 7 /2025
بانگهێشتی گشتی كەمكردنەوەی نهێنی/ژمارە(G P.17-2025) تەندەری پرۆژەی (نۆژەنکردنەوەی هۆڵی وەرزش ولاوان لە کەلار) كەمكردنەوەی نهێنی / بانگهێشتی كراوە ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و كۆمپانیاكان دەكەینەوە كە تەندەر ی پرۆژەی ناوبراوی سەرەوە هەیە , كە ئامادەكراوە لە لایەن (ئیدارەی گەرمیان)، لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان بۆ ساڵى (٢٠٢٤) جێبەجێ دەکرێت، هەركەس ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با سەردانی ب.ژمێریاری لە دیوانی ئیدارەكەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر . ماوەی جێ بەجێكردنی پرۆژەكە (210) دوو سەد و دە ڕۆژی تقویمی یە. •ئەم كەمكردنەوە گشتی یە بەپێی ڕێنمایی جێ بەجێكردنی گرێبەستە حكومی یەكان ژمارە(2) ساڵی (2016) جێ بەجێ دەکرێت كە كراوەیە بۆ هەموو پێشكەش كارانی تەندەر . وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی ( یەک شەممە 13 / 7 /2025)ەوە دەست پێ دەكات تا ڕۆژی (یەک شەممە 27 / 7 / 2025) كاتژمێر ( 9 )ی سەر لە بەیانی تا ( 11:00 ) ی پێش نیوەڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان بەرامبەر بە ( 100,000) سەد هەزار دینار كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وە كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كەم كردنەوەكەی بۆ دەردەچێت . • دوا كاتی گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (سێ شەممە 29 / 7 / 2025) كاتژمێر (11:00 )ی پێش نیوەڕۆ یە و ڕۆژی ئاشكرا كردنی تەندەر لە هەمان ڕۆژ كاتژمێر (11:15)ی پێش نیوەڕۆ یە و لە كاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر. • ئەكرێت پێش كڕینی تەندەر خوازیار بۆ بەشداری کردن سەیری بەڵگەنامەکانی تەندەر بكات. • مەرجەكان: 1-پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كەبەشداری دەكەن پلەی پۆڵێنكردنیان ( 1-10) بێت وە پێناسی وەزارەتی پلان دانان و یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان یان عێراقیان (ئەوانەی كە تۆمارن لە هەرێمی كوردستان ) هەبێت 2-بەڵێنامەی نووسراوی لە ئەستۆگر ( التعهد الخطي الضامن ) بەپێی وێنەی هاوپێچ لە بەڵگەنامەكانی تەندەر دا هەیە پێویستە لەكاتی گەڕانەوەی تەندەر پڕ كرابێتەوە لەلایەن پێشكەش كاری تەندەر وە مۆر وواژۆی لەسەر بێت و پەسەند كرابێت لەلایەن فەرمانگەی داد نووس یان ب.كاروباری یاسا لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان. 3-ماوەی كار پێ کردنی تەندەرەكان ( مدة نفاذ العطاءات ) (90) نەوەد ڕۆژە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەرەوە دەست پێ دەكات . 4- پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان یان هەبێت كە هیچ كەم و كورتی یەكی یاساییان نیە . 5- پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی ساڵی (2025) یان هەبێت . 6- فەرمانگەی گرێبەستكردن بۆی هەیە پرۆسەی تەندەرین پێش نووسراوی سپاردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بە هۆكاری پێویست هەڵبووەشێنێتەوە . 7- دەسەڵاتی گرێبەست پابەند نی یە بە قبوڵ كردنی كەمترین نرخی تەندەر