دەستپێك: یەک شەممە 28 /6 /2026

کۆتایی هاتن: دوو شەممە 13 / 7 / 2026

بانگهێشتی گشتی
كەمكردنەوەى نهێنى/ ژمارە (G P-2-2026)تەندەرى پرۆژەى(خزمەت گوزاری پاککردنەوە) کە ژینگەپارێز و پێداویستی پاککەرەوە دەگرێتەوە بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیە 24 کاتژمێریەکانی سنووری ب.گ.تەندروستی گەرمیان)
كەمكردنەوەى نهێنى/ بانگهێشتى كراوە
ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و كۆمپانیاكان دەكەینەوە كە تەندەر ی پرۆژەی ناوبراوی سەرەوە هەیە ,                                               كە ئامادەكراوە لە لایەن ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرميان) لە سەر بودجەى ئاسايى بەڕێوەبەرايەتى گشتی تەندروستی گەرميان بۆ ساڵى (2026-2027) خەرج دەكرێت, هەركەس ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با سەردانی ب.ژمێریاری لە دیوانی ئیدارەكەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر .  ماوەی جێ بەجێكردنی پرۆژەكە (2 )دوو ساڵى تقویمی یە.
• ئەم كەمكردنەوە گشتی یە بەپێی ڕێنمایی جێ بەجێكردنی گرێبەستە حكومی یەكان ژمارە(2) ساڵی (2016) جێ بەجێ دەکرێت كە كراوەیە بۆ هەموو پێشكەش كارانی تەندەر .
• وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی ( یەک شەممە 28 /6 /2026)ەوە دەست پێ دەكات تا ڕۆژی (دوو شەممە 13 / 7 / 2026)                            كاتژمێر ( 9 )ی سەر لە بەیانی تا ( 11:00 ) ی پێش نیوەڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان بەرامبەر بە (  300,000)  سێ سەد هەزار دینار كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وە كرێی  بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كەم كردنەوەكەی بۆ دەردەچێت .
• دوا كاتی گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (چوار شەممە 15 / 7 / 2026) كاتژمێر (11:00 )ی پێش نیوەڕۆ یە و ڕۆژی ئاشكرا كردنی تەندەر لە هەمان ڕۆژ  كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆ یە و لە كاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر.
• ئەكرێت پێش كڕینی تەندەر خوازیار بۆ بەشداری کردن سەیری بەڵگەنامەکانی تەندەر بكات.
• بەشداربوان بۆ هەر پرسیار و ڕوونكردنەوەیەك  لەسەر تەندەری پرۆژەكە دەتوانن سەردانی ئیدارەی گەرمیان بکەن .
• مەرجەكان:

1-پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كەبەشداری ئەكەن، پێناسی  تایبەت بە خزمەت گوزاری پاککردنەوە  یان پسپۆربن ,        بۆ (2026) نوێ بێت.
2- بارمتەی یاسای بە بڕی ( 50,000,000 ) پەنجا ملیۆن دیناری عێراقی دەبێت بە چەکێکی باوەڕ پێکراو ( مصدق ) یان دەستەبەری بانکی ( خطاب ضمان ) لە بانکیکى باوەر پێ کراو لە هەریمى کوردستان, بۆ ئیدارەی گەرمیان وە ناوی پرۆژەکەی لەسەر بنووسرێت ماوەی ( 120) سەد و بیست ڕۆژ بێت وەک بارمتەی تەندەر  لە کاتی گەڕانەوەیدا.

3-  ماوەی كار پێ کردنی تەندەرەكان ( مدة نفاذ العطاءات ) (90) نەوەد ڕۆژە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەرەوە دەست پێ دەكات .
4-  پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان یان هەبێت كە هیچ كەم و كورتی یەكی یاساییان نیە .
5-  پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی ساڵی (2026) یان هەبێت .
 6- پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن تؤماربێت لە ناوەندى پەسەندکردنى دابینکارانى هەرێمى کوردستان .www.asc.gov.krd
7-  فەرمانگەی گرێبەستكردن بۆی هەیە پرۆسەی تەندەرین پێش نووسراوی سپاردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بە هۆكاری پێویست هەڵبووەشێنێتەوە .
8-  دەسەڵاتی گرێبەست پابەند نی یە بە قبوڵ كردنی كەمترین نرخی تەندەر.

داگرتنی تەندەر