vartitie

دەستپێك: پێنج شەممە 3 / 7 /2025

کۆتایی هاتن: پێنج شەممە 17 / 7 / 2025

بانگهێشتی گشتی
كەمكردنەوەی نهێنی/ژمارە(G P.15 -2025) تەندەری پرۆژەی
( دروستکردنی بینا بۆ وێستگەی ناحیەی نوجول )
كەمكردنەوەی نهێنی / بانگهێشتی كراوە


ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و كۆمپانیاكان دەكەینەوە كە تەندەر ی پرۆژەی ناوبراوی سەرەوە هەیە ,  كە ئامادەكراوە لە لایەن (ب.گشتی کارەبای گەرمیان)،  لەسەر بودجەى ئاسایی ب.گشتی کارەبای گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، هەركەس ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با سەردانی ب.ژمێریاری لە دیوانی ئیدارەكەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر . ماوەی جێ بەجێكردنی پرۆژەكە (20٠) دوو سەد ڕۆژی تقویمی یە.
•ئەم كەمكردنەوە گشتی یە بەپێی ڕێنمایی جێ بەجێكردنی گرێبەستە حكومی یەكان ژمارە(2) ساڵی (2016) جێ بەجێ دەکرێت كە كراوەیە بۆ هەموو پێشكەش كارانی تەندەر .
وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی (پێنج شەممە 3 / 7 /2025)ەوە دەست پێ دەكات تا ڕۆژی (پێنج شەممە 17 / 7 / 2025)                            كاتژمێر ( 9 )ی سەر لە بەیانی تا ( 11:00 ) ی پێش نیوەڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان بەرامبەر بە (  100,000) سەد هەزار دینار كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وە كرێی  بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كەم كردنەوەكەی بۆ دەردەچێت .
• دوا كاتی گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (دوو شەممە 21 / 7 / 2025) كاتژمێر (11:00 )ی پێش نیوەڕۆ یە و ڕۆژی ئاشكرا كردنی تەندەر لە هەمان ڕۆژ  كاتژمێر (11:15)ی پێش نیوەڕۆ یە و لە كاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر.
• ئەكرێت پێش كڕینی تەندەر خوازیار بۆ بەشداری کردن سەیری بەڵگەنامەکانی تەندەر بكات.
• مەرجەكان:

1-پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كەبەشداری دەكەن پلەی پۆڵێنكردنیان ( 1-9) بێت وە پێناسی وەزارەتی پلان دانان و یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان یان عێراقیان (ئەوانەی كە تۆمارن لە هەرێمی كوردستان ) هەبێت
2-بەڵێنامەی نووسراوی لە ئەستۆگر ( التعهد الخطي الضامن ) بەپێی وێنەی هاوپێچ لە بەڵگەنامەكانی تەندەر دا هەیە  پێویستە لەكاتی گەڕانەوەی  تەندەر پڕ كرابێتەوە لەلایەن پێشكەش كاری تەندەر وە مۆر وواژۆی لەسەر بێت و پەسەند كرابێت لەلایەن فەرمانگەی داد نووس یان ب.كاروباری یاسا لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان.
3-ماوەی كار پێ کردنی تەندەرەكان ( مدة نفاذ العطاءات ) (90) نەوەد ڕۆژە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەرەوە دەست پێ دەكات .
4-  پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان یان هەبێت كە هیچ كەم و كورتی یەكی یاساییان نیە .
5-  پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی ساڵی (2025) یان هەبێت .
6-  فەرمانگەی گرێبەستكردن بۆی هەیە پرۆسەی تەندەرین پێش نووسراوی سپاردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بە هۆكاری پێویست هەڵبووەشێنێتەوە .
7-  دەسەڵاتی گرێبەست پابەند نی یە بە قبوڵ كردنی كەمترین نرخی تەندەر.

داگرتنی تەندەر