دەستپێك: پێنج شەممە 16 / 10 /2025
کۆتایی هاتن: پێنج شەممە 30 / 10 / 2025
كەمكردنەوەی نهێنی/ژمارە(G P.28-2025) تەندەری پرۆژەی )کڕین و گواستنەوەی نەوتی سپی بۆ قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان (ب.پەروەردەی کەلار+ب.پەروەردەی کفری+ ب.پەروەردەی خانقین) ) كەمكردنەوەی نهێنی / بانگهێشتی كراوە ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و كۆمپانیاكان دەكەینەوە كە تەندەر ی پرۆژەی ناوبراوی سەرەوە هەیە , كە ئامادەكراوە لە لایەن (بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان) , لەسەر بودجەى ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت , هەركەس ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با سەردانی ب.ژمێریاری لە دیوانی ئیدارەكەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر .ماوەی جێ بەجێكردنی پرۆژەكە (30) سی ڕۆژى تقویمی یە. • ئەم كەمكردنەوە گشتی یە بەپێی ڕێنمایی جێ بەجێكردنی گرێبەستە حكومی یەكان ژمارە(2) ساڵی (2016) جێ بەجێ دەکرێت كە كراوەیە بۆ هەموو پێشكەش كارانی تەندەر . • وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی ( پێنج شەممە 16 / 10 /2025)ەوە دەست پێ دەكات تا ڕۆژی (پێنج شەممە 30 / 10 / 2025) كاتژمێر ( 9 )ی سەر لە بەیانی تا ( 11:00 ) ی پێش نیوەڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان بەرامبەر بە (١٠٠) سەد هەزار دینار كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وە كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كەم كردنەوەكەی بۆ دەردەچێت . • دوا كاتی گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (یەک شەممە 2 / 11 / 2025) كاتژمێر (11:00 )ی پێش نیوەڕۆ یە و ڕۆژی ئاشكرا كردنی تەندەر لە هەمان ڕۆژ كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆ یە و لە كاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر. • ئەكرێت پێش كڕینی تەندەر خوازیار بۆ بەشداری کردن سەیری بەڵگەنامەکانی تەندەر بكات. • بەشداربوان بۆ هەر پرسیار و ڕوونكردنەوەیەك لەسەر تەندەری پرۆژەكە دەتوانن سەردانی ئیدارەی گەرمیان بکەن . • مەرجەكان: 1- دەبێت بەڵێندەران و دابینکەرانی بەشداربووی تەندەر پسپۆربن لە بواری دابینکردنی سوتەمەنی دا و پێناس و مۆڵەتی ( ڕێپێدراوی ) فەرمی حکومەتی هەرێمیان هەبێت و نوێکرابێتەوە وە توانای دابینکردنی بارمتەی یاسایی ( خطاب ضمان )یان هەبێت بۆ کاتی جێ بەجێکردنی پرۆژەی ئاماژە بۆ کراوی سەرەوە . 2- بەڵێنامەی نووسراوی لە ئەستۆگر ( التعهد الخطي الضامن ) بەپێی وێنەی هاوپێچ لە بەڵگەنامەكانی تەندەر دا هەیە پێویستە لەكاتی گەڕانەوەی تەندەر پڕ كرابێتەوە لەلایەن پێشكەش كاری تەندەر وە مۆر وواژۆی لەسەر بێت و پەسەند كرابێت لەلایەن فەرمانگەی داد نووس یان ب.كاروباری یاسا لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان. 3- ماوەی كار پێ کردنی تەندەرەكان (مدة نفاذ العطاءات) (120) سەدوبیست ڕۆژە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەرەوە دەست پێ دەكات. 4- پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان یان هەبێت كە هیچ كەم و كورتی یەكی یاساییان نیە . 5- پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی ساڵی (2025) یان هەبێت . 6- فەرمانگەی گرێبەستكردن بۆی هەیە پرۆسەی تەندەرین پێش نووسراوی سپاردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بە هۆكاری پێویست هەڵبووەشێنێتەوە . 7- دەسەڵاتی گرێبەست پابەند نی یە بە قبوڵ كردنی كەمترین نرخی تەندەر.