دەستپێك: یەک شەممە 28 /6 /2026
کۆتایی هاتن: دوو شەممە 13 / 7 / 2026
بانگهێشتی گشتی كەمكردنەوەى نهێنى/ ژمارە (G P-2-2026)تەندەرى پرۆژەى(خزمەت گوزاری پاککردنەوە) کە ژینگەپارێز و پێداویستی پاککەرەوە دەگرێتەوە بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیە 24 کاتژمێریەکانی سنووری ب.گ.تەندروستی گەرمیان) كەمكردنەوەى نهێنى/ بانگهێشتى كراوە ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و كۆمپانیاكان دەكەینەوە كە تەندەر ی پرۆژەی ناوبراوی سەرەوە هەیە , كە ئامادەكراوە لە لایەن ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرميان) لە سەر بودجەى ئاسايى بەڕێوەبەرايەتى گشتی تەندروستی گەرميان بۆ ساڵى (2026-2027) خەرج دەكرێت, هەركەس ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با سەردانی ب.ژمێریاری لە دیوانی ئیدارەكەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر . ماوەی جێ بەجێكردنی پرۆژەكە (2 )دوو ساڵى تقویمی یە. • ئەم كەمكردنەوە گشتی یە بەپێی ڕێنمایی جێ بەجێكردنی گرێبەستە حكومی یەكان ژمارە(2) ساڵی (2016) جێ بەجێ دەکرێت كە كراوەیە بۆ هەموو پێشكەش كارانی تەندەر . • وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی ( یەک شەممە 28 /6 /2026)ەوە دەست پێ دەكات تا ڕۆژی (دوو شەممە 13 / 7 / 2026) كاتژمێر ( 9 )ی سەر لە بەیانی تا ( 11:00 ) ی پێش نیوەڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان بەرامبەر بە ( 300,000) سێ سەد هەزار دینار كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وە كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كەم كردنەوەكەی بۆ دەردەچێت . • دوا كاتی گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (چوار شەممە 15 / 7 / 2026) كاتژمێر (11:00 )ی پێش نیوەڕۆ یە و ڕۆژی ئاشكرا كردنی تەندەر لە هەمان ڕۆژ كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆ یە و لە كاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر. • ئەكرێت پێش كڕینی تەندەر خوازیار بۆ بەشداری کردن سەیری بەڵگەنامەکانی تەندەر بكات. • بەشداربوان بۆ هەر پرسیار و ڕوونكردنەوەیەك لەسەر تەندەری پرۆژەكە دەتوانن سەردانی ئیدارەی گەرمیان بکەن . • مەرجەكان: 1-پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كەبەشداری ئەكەن، پێناسی تایبەت بە خزمەت گوزاری پاککردنەوە یان پسپۆربن , بۆ (2026) نوێ بێت. 2- بارمتەی یاسای بە بڕی ( 50,000,000 ) پەنجا ملیۆن دیناری عێراقی دەبێت بە چەکێکی باوەڕ پێکراو ( مصدق ) یان دەستەبەری بانکی ( خطاب ضمان ) لە بانکیکى باوەر پێ کراو لە هەریمى کوردستان, بۆ ئیدارەی گەرمیان وە ناوی پرۆژەکەی لەسەر بنووسرێت ماوەی ( 120) سەد و بیست ڕۆژ بێت وەک بارمتەی تەندەر لە کاتی گەڕانەوەیدا. 3- ماوەی كار پێ کردنی تەندەرەكان ( مدة نفاذ العطاءات ) (90) نەوەد ڕۆژە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەرەوە دەست پێ دەكات . 4- پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان یان هەبێت كە هیچ كەم و كورتی یەكی یاساییان نیە . 5- پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی ساڵی (2026) یان هەبێت . 6- پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن تؤماربێت لە ناوەندى پەسەندکردنى دابینکارانى هەرێمى کوردستان .www.asc.gov.krd 7- فەرمانگەی گرێبەستكردن بۆی هەیە پرۆسەی تەندەرین پێش نووسراوی سپاردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بە هۆكاری پێویست هەڵبووەشێنێتەوە . 8- دەسەڵاتی گرێبەست پابەند نی یە بە قبوڵ كردنی كەمترین نرخی تەندەر.