دەستپێك: پێنج شەممە 22 / 10 /2026
کۆتایی هاتن: پێنج شەممە 5 / 11 / 2026
بانگهێشتی کەمکردنەوەی سنوورداری کراوە كەمكردنەوەی نهێنی/ژمارە(G P.3 -2026) تەندەری (دروستکردنی کارتی زیرەکی سوتەمەنی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان) كەمكردنەوەی نهێنی / بانگهێشتی كراوە ئاگاداری ئەو بەڵێندەر و كۆمپانیانە دەكەینەوە كە بانگهێشتی تەندەر ی ئاماژە بۆکراوی سەرەوە کراوەن وێنەیەک لەم بانگەوازەیان پێدەگات , ئامادەكراوە لە لایەن (ب. نەوت کانزاکانی گەرمیان) ، تێچووی هەر کارتێک لەسەر ئەو هاوڵاتیانەی دانیشتوی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەبێت کە کارتی زیرەکەکەی بۆ دروست دەکرێت , وە هەروەها هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەکی تر کە پسپۆریان هەیە ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با سەردانی ب.ژمێریاری لە دیوانی ئیدارەكەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر . ماوەی جێ بەجێكردنی پرۆژەكە (5) پێنج ساڵی تقویمی دەبێت . • ئەم كەمكردنەوە سنوردارە (کراوەیە ) , پاڵپشت بە ماددەی (39 / یەکەم )و ماددەی ( 40/ سێیەم ) لە ڕێنمایی جێ بەجێكردنی گرێبەستە حكومی یەكان ژمارە(2) ساڵی (2016) كراوەیە بۆ ئەو بەڵێندەر و كۆمپانیانەی پسپۆریان هەیە لەم بوارەدا . وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی ( پێنج شەممە 22 / 10 /2026)ەوە دەست پێ دەكات تا ڕۆژی (پێنج شەممە 5 / 11 / 2026) كاتژمێر ( 9 )ی سەر لە بەیانی تا ( 11:00 ) ی پێش نیوەڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان بێ بەرامبەر دەبێت بۆ هەر کۆمپانیاو بەڵێندەرێک لە خۆی ڕادەبینێت. • دوا كاتی گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (یەک شەممە 8 / 11 / 2026) كاتژمێر (11:00 )ی پێش نیوەڕۆ یە و ڕۆژی ئاشكرا كردنی تەندەر لە هەمان ڕۆژ كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆ یە و لە كاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر. • ئەكرێت پێش بردنی تەندەر خوازیار بۆ بەشداری کردن سەیری بەڵگەنامەکانی تەندەر بكات. • مەرجەكان: 1-پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی تایبەتمەندن بەشداری بکەن وە مۆڵەتیان هەبێت لە بواری تەکنەلوژیای زانیاری و توانای کۆگاکردن و گواستنەوە و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیان هەبێت . 2- بەڵێنامەی نووسراوی لە ئەستۆگر ( التعهد الخطي الضامن ) بەپێی وێنەی هاوپێچ لە بەڵگەنامەكانی تەندەر دا هەیە پێویستە لەكاتی گەڕانەوەی تەندەر پڕ كرابێتەوە لەلایەن پێشكەش كاری تەندەر وە مۆر وواژۆی لەسەر بێت و پەسەند كرابێت لەلایەن فەرمانگەی داد نووس یان ب.كاروباری یاسا لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان. 3-پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی کە بەشداری دەکەن پشتگیری دەزگای ئاسایشی هەرێم یان ب.ئاسایشی گەرمیانی هەبێت. 4-ماوەی كار پێ کردنی تەندەرەكان ( مدة نفاذ العطاءات ) (90) نەوەد ڕۆژە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەرەوە دەست پێ دەكات. 5-پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان یان هەبێت كە هیچ كەم و كورتی یەكی یاساییان نیە . 6-پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی ساڵی (2026) یان هەبێت . 7-پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن تۆماربێت لە ناوەندى پەسەندکردنى دابینکارانى هەرێمى کوردستان .www.asc.gov.krd 8-فەرمانگەی گرێبەستكردن بۆی هەیە پرۆسەی تەندەرین پێش نووسراوی سپاردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بە هۆكاری پێویست هەڵبووەشێنێتەوە . 9- دەسەڵاتی گرێبەست پابەند نی یە بە قبوڵ كردنی كەمترین نرخی تەندەر.