بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
22 / 2 / 2023
لە مەراسیمێکدا، بە
ئامادبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، و بەڕێوەبەری ئاسایشی
گەرمیان و بەڕێوەبەرێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان سیستمی مۆڵەتی شۆفێری ئەلیکترۆنی
هاتوچۆی گەرمیان کەوتەکار.
لە مەرسیمەکەدا
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند، وێرای دەستخۆشی
تەواومان لە بەڕێوەبەر و ئەفسەران و کارمەندنای هاتووچۆی گەرمیان پیرۆزبایی لە
خەڵکی گەرمیان ئەکەین، بەئەلیکترۆنی کردنی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری و چاپکردنی
لەگەرمیان دەستکەوتێکی گرنگە، ئومێد دەکەین لەداهاتوویەکی نزیکیشدا بەشی تابلۆ و
پێدانی تابلۆ بخرێتە خزمەتی خەڵکی گەرمیان.
عەمید محسن مەنسور
کەرەم بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: بەئەلیکترۆنی
کردن و چاپکردنی مۆڵەتی شۆفێری لەگەرمیان
گرنگی خۆی هەیە، لە داهاتووشدا هۆبەی پێدانی تابلۆ هەر لە گەرمیان دەکرێتەوە بەو
ئومێدای ڕێگای دووری هاوڵاتیان نزیک
بکەینەوە و کار ئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیان گەرمیان بکەین.
لەم سیستەمی مۆڵەتی
شۆفێری ئەلیکترۆنیدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان سەرجەم زانیارییە
کەسییەکان لە کاتی پێدان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە شۆفێر وەردەگیرێت
و لەماوەی ٢٠ خولەکدا دەتوانرێت مۆڵەتێکی
شۆفێری پلاستیک بەکوالێتی بەرز و ستاندارد بۆ شۆفێر چاپ بکات.
2096 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|