كه‌لار وه‌ك ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان
كه‌لار قه‌زایه‌كی باشوری كوردستانه، له‌سه‌ر ڕووباری سیروان هه‌ڵكه‌وتووه، قه‌زایه‌كی نوێییه، تا سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو (كه‌لار) گوزارشت بوو له دێیه‌ك به‌ناوی (كه‌لاری كۆن) كه ئێستا یه‌كێكه له‌گه‌ڕه‌كانی شاره‌كه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كه‌لار مه‌ركه‌زی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا بووه، ئێستا ژماره‌ی دانیشتووانی به زیاتر له 226000 كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت. له‌كاتی راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئازار‌و ڕێكنه‌وتنی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق‌و شۆڕشی كورد به‌سه‌ركردایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌سه‌ر سنوری ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌وكاتی عێراق، به‌خێرای چه‌ند بڕیارێكی ده‌كرد بۆ دابڕینی شارۆچكه كوردنشینه‌كان له‌پارێزگای كه‌ركوك، له‌و پێناوه‌شدا كه‌لار به مه‌رسومی كۆماری ژماری 137 له 28/2/1970 كرا به قه‌زاو سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك بوو، به‌شێكی زۆری كورده راگوێزراوه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك‌و شاری خانه‌قین له‌شاره‌كه نیشته‌جێ بوون. له‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی كورد له‌ساڵی 1975 و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌لار، جارێكی تر ڕژێمی به‌عس به مه‌رسومی كۆماری ژماره 608 له 6/11/1975 له‌ڕووی ئیدارییه‌وه كه‌لاری خسته سه‌ر پارێزگای سلێمانی، له‌كۆتایی حه‌فتاكاندا ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه نزیكه‌ی 10000 كه‌س بووه، له كۆتایی هه‌شتاكاندا به‌هۆی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال‌و وێانكردنی گونده‌كانی كوردستان و راگوێزرانی دانیشتوانه‌كه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌لار زیادبوو بۆ 20 تا 25 هه‌زار كه‌س. ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌لار به‌زیاتر له 226 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت و به‌یه‌كێك له قه‌زا گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق داده‌نرێت، ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه، واته ئه‌و قه‌زا دابڕاوانه‌ی له له‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕش له كه‌ركوك دابڕان، وه‌ك كه‌لار، كفری‌و چه‌مچه‌ماڵ و(سێ ناحیه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای خانه‌قین). كه پێكه‌وه ژماره‌ی دانیشتوانیان زیاتره له 613 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و زیاتر له 50 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و پێنج به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له‌گه‌رمیاندا بوونی هه‌یه ئه‌مه جگه له هه‌بوونی مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی(په‌روێزخان) و چه‌ند مه‌رزێكی تری ره‌سمی و ناوه‌ندێكی گرنگی زانستی و ئه‌كادیمی وه‌ك(زانكۆی گه‌رمیان). نزیكه‌ی 98% دانیشتوانی كه‌لار كوردن، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ش موسڵمانی سووننی مه‌زهه‌بن، به‌شێكیشیان شیعه مه‌زهه‌ب، به‌شێك له‌دانیشووانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاینی كاكه‌یین. له‌رووی جوگرافییه‌وه، كه‌لار ئه‌كه‌وێته نێوان بازنه‌ی پانی ٣٥ ــ ٣٤ بۆ ٣٨ ــ ٣٤ باكوور، ٢١ ــ٤٥ بۆ ١٥ ــ ٤٥ پله‌ی خۆرهه‌ڵات و ٣٠٠ تا ٣٥٥ مه‌تر له ئاستی ڕووی زه‌ریاوه به‌رزه. زستانی سارد و وشكه‌و هاوینی گه‌رمه، له‌زستاندا هه‌ندێك شه‌و پله‌ی گه‌رمای ده‌گاته سفر، له‌هاویندیشدا هه‌ندێك رۆژ پله‌ی گه‌رمای له‌سه‌رووی ٤٥ پله‌ی سه‌دییه‌وه ده‌بێت. ناحییه‌كانی سه‌ر به قه‌زای كه‌لار
ناحیه‌ی رزگاری رووبه‌ری ناحیه(كم دووجا): 540،8 دووری ناوه‌ندی ناحییه له‌ناوه‌ندی قه‌زا(كم) : 4 جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا: ئاووهه‌وای وشك و گه‌رمه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خاكه‌كه‌ی ده‌شتایی و به‌رده‌ڵانه و سنوره‌كه‌ی به‌قه‌زای كه‌لاره‌وه‌یه‌و ده‌كه‌وێته باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی. ژماره‌ی گشتی گونده‌كانی: 73 ژماره‌ی گونده‌ئاوه‌دانه‌كان: 57 ژماره‌ی گونده چۆڵكراوه‌كان: 16 ژماره‌ی گشتی دانیشتوان: 32036 كه‌س ژماره‌ی خێزان: 8011 رووبه‌ری زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ: 70519دۆنم رووبه‌ری زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵ: 125593 دۆنم
ناحیه‌ی پێباز
رووبه‌ری ناحیه(كم دووجا): 458،9 دووری ناوه‌ندی ناحییه له‌ناوه‌ندی قه‌زا(كم) : 35 جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا: ده‌كه‌ویته هه‌ریمی ناوچه‌نیمچه‌شاخاوییه‌وه نزمترین خالی له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه ده‌كه‌ویته باشوری ناحیه‌كه‌وه كه(225م)ه‌و سه‌نته‌ری ناحیه‌كه ده‌كه‌ویته ئلستی 275م به‌رز له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه.تیكرای لیژایش 15م ده‌بیت،له‌رۆژهه‌لاته‌وه ده‌ربه‌ندیخانه‌و له‌رۆژئاواشه‌وه به‌كه‌لاره‌وه ده‌به‌ستریته‌وه. ژماره‌ی گشتی گونده‌كانی: 33 ژماره‌ی گونده‌ئاوه‌دانه‌كان: 31 ژماره‌ی گونده چۆڵكراوه‌كان: 2 ژماره‌ی گشتی دانیشتوان: 9500 كه‌س ژماره‌ی خێزان:240 رووبه‌ری زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ: 24903 دۆنم رووبه‌ری زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵ: 1135،15 دۆنم
ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل
رووبه‌ری ناحیه(كم دووجا): 401 دووری ناوه‌ندی ناحییه له‌ناوه‌ندی قه‌زا(كم) : 52 هێڵی پانی و درێژی ناوه‌ندی ناحییه(احداپیات): 35،2151 باكور 46،534 رۆژئاوا جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا: له‌رۆژهه‌لاته‌وه مله‌ی گوێزی و له رۆژئاواوه شاخی ئاش داش و له‌باكوره‌وه شاخی زه‌رده له‌باشوره‌وه گردی داری خلی، ئاوهه‌وای ناوچه‌كه به‌گشتی گه‌رمه‌و ده‌كه‌وێته باشوری شاری سلێمانییه‌وه. ژماره‌ی گشتی گونده‌كانی: 40 ژماره‌ی گونده‌ئاوه‌دانه‌كان: 33 ژماره‌ی گونده چۆڵكراوه‌كان: 7 ژماره‌ی گشتی دانیشتوان: 2209 كه‌س ژماره‌ی خێزان: 398 رووبه‌ری زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ: 28578دۆنم رووبه‌ری زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵ: 139712دۆنم
ناحیه‌یه‌کان
|