ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
کۆبونەوەی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی کۆلێرا ئەنجامدرا رێزلێنان دەبەخشرێتە مامۆستایانی ئاینی فەرماندەی فیرقەی چواری هێزەکانی پێشمەرگە سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا ‌

22 / 2 / 2023

ئەمڕۆ (١٣ی شوبات) کاروانی هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان لە دیوانی ئیدارەی گەرمیانەوە بەڕێکرا بۆ رۆژاوای کوردستان.
لەمیانی بەڕێکردنی هاوکارییەکاندا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رامیار عەبدولڕەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتی، دوای پێنج رۆژ بەردەوامی، کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان کە لە کەلار و کفری و ناحیەی رزگاری بەڕێوەچوو کۆتاییپێهات و هاوکارییەکان ئاراستەی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی رۆژاوای کوردستان دەکرێت.
هاوکات، سوپاسی خەڵکئلی گەرمیان و سەرجەم چین و توێژەکانی کرد لەبەرامبەر بەخشینی هاوکارییەکانیان بە کەمپینەکە.
دواتر، بێستون ژاڵەیی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، لە کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکاندا، ٧٣ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دینار و ئەم پێداویستیانە کۆکراوەتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە (چوار هەزار و ٧٦ بەتانی، دوو هەزار و ٧١٤ بەتانی، ٥٠ سوپای نەوت، سێ هەزار و ٨٤٨ دایبی و سانتی، ٨١ کارتۆن و ٦٠ قتوو شیری منداڵ، ٦١ فەردە و کیسەی برنج، حەوت کارتۆن زەیت، حەوت کارتۆن ئاوتەماتە، هەشت فەرشی گەورە و ١٤ فەرشی بچوک، ٧٥ تەباخ نەوت بچووک، پەقاڵەمەنی ٢٨ سێت، دوو کارتۆن رشتە، حەوت کارتۆن سابون، فوو کارتۆن چا، یەک شێت شەکر، چوار کارتۆن پاککەرەوە).
دواتر، رەحمان جەمال، لێپرسراوی رێکخراوە دیموکراتیەکانی گەرمیان بە ناو رێکخراوەکانەوە ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکانی کرد بۆ بەڕێوەچوونی کەمپینەکە و باسی لە کارەکانی کەمپینەکەی کرد.
‌ 1239 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure