خانه‌قین
خانه‌قین یه‌كێكه له قه‌زا كورد نشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌وێته 34.3 پله باكوور و45.4 پله له رۆژهه‌لاتی پارێزگای دیاله، له رووی ئیدارییه‌وه قه‌زای خانه‌قین سنوری چه‌ند ناحیه‌ك ده‌گرێته‌وه، كه به‌شێكیان له سنوری ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراقدان كه تائێستا چاره‌نوسیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه له‌وانه‌ش: ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا، سه‌عدیه له‌گه‌ڵ سه‌دان گوند، وه هه‌روه‌ها سێ ناحیه‌ی تری سه‌ربه قه‌زای خانه‌قین كه بریتین له ناحیه‌كانی: قۆره‌توو، مه‌یدان، به‌مۆ له دوای راپه‌ڕینی 1991 یه‌كه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن به جۆرێك له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك بوون له ده‌ربه‌ندیخان، له ئێستاشدا سه‌ربه ئیداره‌ی گه‌رمیانن. له‌گه‌ڵ بۆ راپه‌ڕاندنی ئیشوكاری هاوڵاتیان وه‌كو هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێم ژماریه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی له قه‌زای خانه‌قین كردۆته‌وه كه سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانن.
ناحیه‌كانی سنوری قه‌زای خانه‌قین سه‌ربه ئیداره‌ی گه‌رمیان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی قۆره‌توو رووبه‌ری ناحییه(كم دووجا): 930،6 دووری ناوه‌ندی ناحییه له‌ناوه‌ندی قه‌زا(كم) : به‌رده‌ست نییه هێڵی پانی و درێژی ناوه‌ندی ناحییه(احداپیات): 34،6052 باكور 45،4932 رۆژئاوا جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا : كه‌وتووه‌ته خۆرئاوای باشوری شاری سلێمانی، ئاوی سیروان به‌سنوری ناحییه‌كه‌دا تێ ده‌په‌رێ و خاكه‌كه‌ی شیاوه بۆ كشتوكاڵ و ئاووهه‌واكه‌ی مامناوه‌ندو به‌ره‌و گه‌رم و وشكه‌و پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری و بازرگانی تێداده‌كرێت. ژماره‌ی گشتی گونده‌كان: 61 ژماره‌ی گونده‌ئاوه‌دانه‌كان:56 ژماره‌ی گونده چۆڵكراوه‌كان: 5 ژماره‌ی گشتی دانیشتوان: 6031 ژماره‌ی خێزان: 1161 رووبه‌ری زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ: 149859دۆنم رووبه‌ری زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵ: 274573دۆنم
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی مه‌یدان
رووبه‌ری ناحیه(كم دووجا): 556،8 دووری ناوه‌ندی ناحییه له‌ناوه‌ندی قه‌زا(كم): 70كم هێڵی پانی و درێژی ناوه‌ندی ناحییه(احداپیات):34،9182 باكور و 45،6197رۆژئاوا جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا: شوێنێكی كشتوكاڵی و نیمچه‌شاخاوییه و تاراده‌یه‌ك ئاووهه‌وایه‌كی گونجاوی هه‌یه. ژماره‌ی گشتی گونده‌كان: 44گوند ژماره‌ی گونده‌ئاوه‌دانه‌كان:39 ژماره‌ی گونده چۆڵكراوه‌كان : 5 ژماره‌ی گشتی دانیشتوان: 4911 ژماره‌ی خێزان: 915 رووبه‌ری زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ: 71249 دۆنم رووبه‌ری زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵ:138852 دۆنم
ناحیه‌یه‌کان
|