لێپرسراوی پێشوی مەڵبەندی ١١ ی گەرمیان، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.
26 / 11 / 2023
ئەمڕۆ (٢٣ی تشرینی دووەم)میقداد شێخ بەهادین لێپرسراوی پێشوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لێکرا. لە دیداری نێوانیاندا میقداد شێخ بەهادین لێپرسراوی پێشوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، سوپاس و ستایشی خۆی ئاراستەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگەکانی حکومەت لەگەرمیان کرد لە بەرامبەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەییان لەماوەی ڕابردوودا ، وتیشی ئیدارەی گەرمیان هاوکارێکی باشبووە بۆ بەجێ گەیاندنی چەندین خزمەتی جۆراو جۆر بەخەڵکی گەرمیان. لای خۆشیەوە جەلال شێخ نوری سەرپەرستیاری ئیدارەی گەرمیان دوای بەخیرهاتن، سوپاسی لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی کرد و ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا هەنگاوی باش نراوە و کاری باشی پێکەوەی بۆخزمەتی خەڵک کراوە، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆخواست. سەردانەکەی لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی گەرمیان دوای ئاڵوگۆری لێپرسراوێتیی هات لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان.
194 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|