سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی ئەو هاوڵاتیە گەرمیانیەی کرد لە بەریتانیا گیانی دەیان کەسی لە مردن رزگارکرد
8 / 1 / 2024
ئەمڕۆ (٧ی کانوونی دووەم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەئامادەبونی جێگری سەرپەرشتیار، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە (سەروەر مەحمود) ئەو هاوڵاتیە گەرمیانییەی لە ووڵاتی بەڕیتانیا لەکاتی سوتانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون توانی ٣٠ کەس رزگار بکات. لەمیانی پێدانی خەڵاتەکە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئەوەی ئەنجامت داوە کارێکی مرۆڤدۆستانە بووە و جێگەی دەستخۆشیە، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان ئەم کارە پیرۆزە کە توانیوتە ٣٠ کەس لە مردن رزگار بکەیت بەرز دەنرخێنین و هیواخوازین نمونەت زۆر بێت. لای خۆیەوە، سەروەر مەحمود، باسی ووردەکاری روداوەکەی کرد و سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ بەخشینی خەڵاتەکەی. لەمانگی ئایاری ٢٠٢٣، بەهۆی شۆرتی کارەباوە، باڵەخانەیەک لە شاری رێکسامسی ووڵاتی بەڕیتانیا گڕی گرت و هاوڵاتی سەروەر مەحمود، پێش تیمەکانی فریاکەوتن لە شوێنی روداوەکە ئامادەبوو و توانی دانیشتوانی باڵەخانەکە کە ژمارەیان ٣٠ کەس بوو لە مردن رزگار بکات، لەو کاتەدا ئەم کارەی سەروەر محمود کە خەڵکی گەرمیانە، لە میدیاکانی ئەو وڵاتە دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو و لەلایەن شارەوانی شارەکەوە خەڵاتی پێبەخشرا.
791 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|