سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیانی کرد
19 / 2 / 2024
ئەمڕۆ (١٢ی شوبات) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری جێگری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی ئیدارەی گەرمیان، بەبۆنەی دەستبەکاربونیەوە سەردانی بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی گەرمیانی کرد. لەو سەردانەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی گەرمیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات، دەستخۆشی لە عەمید محمد حاجی فایەق بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی گەرمیان کرد لەبەرامبەر چەندین ساڵی خزمەتکردنیدا، لەگەڵ ئەوەشدا، پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی گەرمیان دوپاتکردنەوە. هاوکات، تیشکی خستەسەر بارودۆخی ئەمنی سنورکە و رۆڵی هێزەکانی پۆلیسی گەرمیان لە پاراستنی ئەمنیەتی هاوڵاتیان و ناوچەکە بە گشتی، جەختیشی کردەوە، لە هاوکاریی و هەماهەنگیەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەپێناو باشتر راییکردنی کارەکانیاندا. لەبەرامبەردا، عەمید لوقمان صابر، بەڕێوەبەری پۆلسی گەرمیان سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شاندی یاوەری کرد بۆ سەردانەکەیان و دواتر باسی لە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کرد، ووتیشی، سوپاسی ئیدارەی گەرمیان دەکەین هەمیشە هاوکار و پشتیوانی پۆلیسی گەرمیان بووە، ئەوەش رۆڵی بووە لە باشتر بەڕێوەچونی کارەکان.
|
|
|