ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ روبەڕوبونەوەی لافاو کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو ئێستا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بنکەکانی دەنگدان لە قەزای کفری بەسەر دەکاتەوە، بە ئامانجی بە ئاگابوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و چارەسەری هەر کێشە و گرفتێک بێتە پێش پرۆسەکە. جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان کرد و لە بنکەی پەژار لە شاری کەلار دەنگیدا.
کۆبوونەوەی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو ‌

9 / 6 / 2024


ئەمڕۆ (٦ی حوزەیران) بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆیی حکومەتی هەرێم و بە ئامادەبوونی پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی سۆران و به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتبوو لە پارێزگارەکانی ئورمیە و سنە و کرماشان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و هەردوو سەرکونسڵی ئێران لە هەولێر و سلێمانی.
لە کۆبوونەوەیه‌كدا ئاماژە بە گرنگیی بره‌ودان به‌ پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا و تیشكخرایه‌ سه‌ر دوایین سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ پرسەی خولێخۆشبوو ئیبراهیم ره‌ئیسی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی و گەیاندنی سەرەخۆشی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، شانده‌كه‌ ئەو هەنگاوەیان بە گرنگ وەسفکرد.
هه‌روه‌ها تیشكخرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و قۆناغه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ و هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌رده‌وامه‌كان بۆ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌ردوولا هیوایانخواست په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی بره‌وی زیاتریان پێبدرێت، كه‌ له‌ ئێستادا ئاستی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌، تاووتوێی هاتنی زیاره‌تكارانی ئێران له‌ رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كرا و دڵنیایی درا، وەک ساڵانى ڕابردوو هەموو ئامادەکاریی و ئاسانکارییەک ده‌كرێت بۆ پێشوازییکردن له‌ زیاره‌تكاران ، وەک دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌‌ و خواردن و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و دواتر گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌كان له‌ باشووری عێراق.
‌ 257 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure