سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیانی کرد
18 / 8 / 2024
ئهمرۆ (١٤ی ئابی ٢٠٢٤) جهلال شێخ نورى سهرپهرشتيارى ئيدارهى گهرميان سهردانى سهرۆكايهتى زانكۆى گەرمیانی كرد و لهلايهن (پ.د.ئاراس فهريق زهينهل) سهرۆكى زانكۆ پێشوازى لێكرا. لە سەردانەدا سهرپهرشتيارى ئيدارهى گهرميان وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە سەرۆکی زانکۆ کرد پشتگیری و هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیانی بۆ خستەڕوو و هیواشی خواست سەرۆکی لە کارەکانیدا سەرکەوتوو بێت. هەر لە دیداری نێوانیاندا، باس لە پرۆژە خزمەتگوزارییە تەواو نەکراوەکانی ناو کامپی زانکۆی گەرمیان کرا، لای خۆیەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیشکی خستەسەر بڕیار و پلانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاکان بوون کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تیێیاندا وەستاوە، لەوبارەوە جەختیکردەوە ئیدارەی گەرمیان کاردەکات بۆ ئەوەی پرۆژەکانی زانکۆی گەرمیان تەواوبکرێت. لای خۆیەوە، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ سەردانەکەی و جەختیشیکردەوە لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردولا بۆ خزمەتی زیاتری سنورەکە.
|
|
|