ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کرد هۆڵی حاکم فەرهاد حاتەم لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خۆپاراستنی گەرمیانی بەسەرکردەوە
سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوە ‌

26 / 8 / 2024


ئەمڕۆ (٢٥ی ئابی ٢٠٢٤) بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەری پۆلیس و بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و لێپرسراوی بنکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، سەبارەت بە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی کۆمسیۆن سەبارەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە کۆبونەوەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئامادەیی ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی پیشاندا بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانی کۆمسیۆن و دامودەزگا ئەمنیەکان.
ووتیشی، داواکارین لایەنە سیاسیەکان لەو ماوەیەی کۆمسیۆن دەستنیشانی کردووە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن پابەند بن بە رێنماییەکان و خۆیان بەدور بگرن لە کێشە و گرفت.
دواتر، بەڕێوەبەری دامودەزگاکان کە ئامادەی کۆبونەوەکە بوون را و سەرنجی خۆیان سەبارەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردن و پرۆسەی هەڵبژاردن خستەڕوو و ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دران.
1. پابەندبوونی قەوارە سیاسیەکان و کاندیدە سەربەخۆکان بەو وادەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستنیشانی کردووە بۆ دەستپێکردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆتایی هاتن بە بانگەشە.
2. نابێت شوێنە گشتییەکان بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
3. پابەندکردنی سەرجەم قەوارە سیاسیەکان و کاندیدە سەربەخۆکان بە لابردنی پۆستەر و وێنە دوای تەواوبونی پرۆسەی هەڵبژاردن.
4. رێگەنادرێت دامودەزگا حکومیەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
5. داپۆشینی هێماکانی هاتوچۆ و ستونی ترافیکەکان بە هەڵواسینی پۆستەر و فلێکس قەدەغەیە.
6. پۆستەر و فڵیکسی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەبێت ٥٠٠ مەتر لە دووری بنکەکانی دەنگدان هەڵبواسرێت.
‌ 157 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure