ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کرد هۆڵی حاکم فەرهاد حاتەم لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خۆپاراستنی گەرمیانی بەسەرکردەوە
لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی کارەبای نیشتمانی دەگەیندرێتە ٢٤ گوندی سنوری ئیدارەی گەرمیان ‌

13 / 10 / 2024


ئەمڕۆ (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤) بەئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان و شارەوانیەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاوەسپی و ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی سنورەکە، لە گوندی قولیجانی حاجی ئەمین سەربە ناحیەی ئاوەسپی، رێورەسمی تایبەت بە گەیاندنی کارەبا بە ٢٤ گوندی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو.
پرۆژەکە لەسەر راسپاردەی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەسەرپەرشتی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانەوە جێبەجێدەکرێت و کارکردن تیایدا بەردەوامە.
پرۆژەکە بە گوژمەی ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کارەبا ساڵی رابردوو چوەتە بواری جێبەجێکردن و لەماوەی رابردوودا ١١ گوندی تەواو بووە و ئەمڕۆش هەشت گوندی تر کارەبای پێگەیشت، لەئایندەیەکی نزیکیشدا ئەو پێنج گوندەی دەمێنێتەوە کارەبای پێدەگات.
‌ 50 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure