سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: ئەو زیندانیە سیاسیانەی لەکەلار ژمارەی زەویان وەرگرتووە، بەمزوانە زەویان پێدەدرێت، لەبەر ئەوەی زەییەکانیان لە زیادەڕەوی پاککراوەتەوە و ئامادەیە .
🔷
16 / 10 / 2024
لەسەر فەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی ٢٠١٨، نزیکەی دوو هەزار کەس لە واریسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، لە گەرمیان لە وەرگرتنی زەوی سودمەند دەبن. خۆشحاڵین ئەمڕۆ ٢٧٤ کەس لە زیندانیانی سیاسی ناوچە دابڕاوەکان لە ناحیەی رزگاری زەویان پێدەدرێت. نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کەلار ژمارەی زەویان پێدرا، بەهۆی رێکارەکان نەتوانرا لەکاتی خۆیدا زەویەکانیان رادەست بکرێت، خۆشبەختانە ئێستا شوێنی ئەو زەوییانە پاککراوەتەوە لە زیادەڕەویی و بەم زووانە دەدرێتە سودمەندبووان. ئەو زەوویانەشی لە رابردوودا لە ناحیەی رزگاری دابەشکران کێشەی تاپۆیان هەبوو خۆشبەختانە توانیمان ئەو گرفتە چارەسەر بکەین.
|
|
|